ئەڵۆنسۆ دانی پێدانا

وەرزش

29/09/2025     ژمارەی بینراو 309

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید جەختی لەوە کردەوە کە دۆڕاندنەکەی ئەم دواییە لە دێربی پایتەخت بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید "ئازارێکی ئەرێنی بۆ داهاتوو" هەڵدەگرێت، جەختیشی لەسەر پێویستی فێربوون لە هەڵەکان کردەوە، وەک ئەوەی دوای دۆڕانی پاریس سانجێرمان لە مۆندیالی یانەکان ڕوویدا.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕوونیکردەوە، کاتی ئەوە هاتووە بەبێ دەرمانی ئازارشکێن ڕووبەڕووی واقیع ببنەوە و چارەسەری ئەو هەڵانە بکەین کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئەنجامدراون، لەنێویاندا بڕیارە کەسییەکانی، لە هەنگاوێکدا کە بە سەرەتای کەفارەتی "گوناهەکانی تۆپی پێ" وەسفیکردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، شاندی یانەی ڕیال مەدرید لە سەنتەری مەشق و ڕاهێنانی ڤاڵدێبیباسەوە بەرەو کازاخستان بەرەو فڕۆکەخانەی باراخاس بەڕێکەوتوون و بە گەشتێکی دوور و درێژ گەیشتوونەتە شاری ئەلماتی پایتەختی پێشووی وڵاتەکە، کە حەوت کاتژمێری خایاندووە و زیاتر لە شەش هەزار و 400 کیلۆمەتری بڕیوە. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینی بۆ بیرکردنەوەیەکی قووڵ ڕەخساند دوای شۆکی دێربی.

ئەو پێکهاتە 22 یاریزانە لەگەڵ ئامادەنەبوونی بەرگریکاران ئیدر میلیتاو و دانی کارڤاخال، لە بەرامبەردا دەیڤید خیمینێز و خاڤی ناڤارۆ گۆڵپارێزە لاوەکان بانگهێشت کران.

لە شاری ئەلماتی زیاتر لە 300 هاندەر سڵاویان لە تیپەکە کرد، بەڵام تەنها لە دوورەوە توانیان ئەستێرەکانیان ببینن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن