راچڵەکین-
حکومەتی ئەفغانستان بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم هێڵەکانی
ئینتەرنێت لە وڵاتەکە.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە: دەسەڵاتی رێکخستنی
پەیوەندییەکانی ئەفغانستان فەرمانی کردووە بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی
ئینتەرنێت لە وڵاتەکە کە خزمەتگوزارییەکانیان لە کابولی پایتەخت رابگرن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە: بڕیارەکە سەرجەم ماڵ و ئۆفیسەکان
دەگرێتەوە و تەنها دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکانی سەر بە تاڵیبان رێگەیان
پێدەدرێت هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن.