ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییەکەی چوارشەممەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.
پاریس سانجێرمان بەدوای ئەنجامێکی ئەرێنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بەرشەلۆنە دەگەڕێت بۆ ئەوەی چانسی سەرکەوتنی لە کۆمەڵەکە زیاتر بکات، لە بەرامبەردا بارسای خاوەن یاریگا دوای سەرکەوتنەکەی لە قۆناغی یەکەمدا بە متمانەیەکی زۆرەوە دەچێتە نێو یارییەکەوە.
لوێس ئێنریکی لەم یارییەدا لە توانای سێ ئەستێرەی بە توانانی بێبەش دەبێت ئەوانیش بریتین لە عوسمان دێمبلی باشترین یاریزانی جیهان و کڤاراسیخیلیا و دوێ.
لیستی یاریزانانی پاریس سانجێرمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێزەکان: شیڤالییە ، ساڤۆنۆڤ.
هێڵی بەرگری: حەکیمی ، بیراڵدۆ ، زابارنی ، لوکاس هێرناندێز ، نونو مێندێز ، پاچۆ.
هێڵی ناوەند: ڕۆێز ، ڤیتینها ، لی کانگ لی ، زایر ئیمری ، جواو نیڤێز .
بارکۆلا ، ڕامۆس ، مایۆلۆ ، گانگیال ، نگانتۆ ، مبای ، ڕیناتۆ مارین.