ئازاری گهده
ڕاچڵهكین-
بهپێی لێكۆڵینهوهكان یەک لەسەر سێی خەڵک لە خاڵێكی ژیانیاندا توشی ئازاری گەدە دەبن ، بەڵام هۆکاری ئازاری گەدە چییە؟ بەچیدا بزانین گەدەمانە و ریخۆڵەمان نیە؟⠀دكتۆر شارۆ نەقار بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری ئازاری گهده ڕوون دهكاتهوه.
⠀
هۆکاری ئازاری گەدە دەگەرێتەوە بۆ⠀
⠀
1- ڤایرۆس⠀
2- خواردنی پیس⠀
3- حەب خواردن⠀
4- بەکتریا⠀
5- زۆرخواردن⠀
6- جگەرە کێشان⠀
7- زۆر خواردنەوەی کافین - قاوە⠀
8- کحول⠀
9- سترێس⠀
10- فتقی گەدە⠀
11- قورحەی گەدە یان دوانزە گرێ⠀
⠀
کاتێک بەهۆی یەکێک لەم شتانەوە تووشی ئازاری گەدە دەبین هەندێک یان هەموو لەم نیشانانەمان تێدا دەردەکەوێت⠀:
⠀
1- ئازار لە بەشی سەرەوەی ناوەراستی سک⠀
2- دڵتێکەڵهاتن⠀
3- نەمانی ئیشتیها⠀
4- قرقێنە و ئێلنج⠀
5- هەستکردن بە تێری و حەزنەکردن لە خواردن⠀
6- سکچوون و رشانەوە⠀
7- تا و لەرز⠀
8- دڵەکزێ⠀
⠀
بەهۆی باوی حاڵەتەکەو نارەحەتییەوە زۆربەمان پەنا دەبەینە بەر نەخۆشانەکان بۆ چارەسەر، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانیت خۆت چارەسەری بکەیت⠀
⠀
چۆن چارەسەری بکەم؟⠀
⠀
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئازاری بنبریان بکە وەکو زۆر خواردن، باش لێنەنان و خواردنی کاڵ وکرچ خواردن، نەخواردنی شتی سەر عەرەبانە و دەرەوە، تەرککردنی جگەرە، کەمکردنەوە سترێس و کحول و نەخواردنی زیاتر لە یەک کووپ قاوە لە رۆژێکدا.
⠀
پاش هەنگاوەکانی سەرەتا:
دەتوانی حەبی رانیتیدین یاخود ئۆمێپرازۆل لە دەرمانخانەیەک بکریت و بۆ هەفتەیەک بەیانیان پێش نان و ئێواران پێش نان بیخۆیت.⠀
⠀
زۆربەی کەس بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە باش دەبن⠀ , ئەگەر تۆ باش نەبوویت یان بەرەوخراپتر چوویت ئەوکاتە سەردانی پزیشک بکە.