بەڤیدیۆ، ڕیال مەدرید دووەم سەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

وەرزش

30/09/2025     ژمارەی بینراو 380

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگا و هاندەرانی خۆی ڕووبەڕووی یانەی کایرات ئەڵماتێی کازاخستانی بوویەوە.

لە ئەنجامدا کوڕانی چابی ئەڵۆنسۆ سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنان و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە، هەرپێنج گۆڵەکەی میرێنگێ مباپێ هاتریک و کاماڤینگا و برایم دیاز تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی ڕیال مەدرید سێ خاڵی ئاسانی بەدەستهێنا و کۆی خالەکانی بەرزکردەوە بۆ 6 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن