سامانە سروشتییەكان لەسەر راگرتنی هەناردەكردنی نەوت دێتەدەنگ

کوردستان

03/10/2025     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین -

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم هۆكاری وەستانی هەنارەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهان رووندەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت: هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ رێكەوتی 3ی تشرینی یەكەمی 2025 بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا".

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواوی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن