وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی گرێبەست راگەیەندرا

ئابوری

05/10/2025     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە:" ڕۆژی دووشەممە  ٦ ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥  مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت."
 
ئەوەش روونكراوەتەوە:" هاوكات مووچەی مانگی تەمووزو مووچەی مانگی كانونی دووەمی
 ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن