وادەی خەرجكردنی شایستەی شەش مانگی خانەنشینیان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی كۆكراوەی سەرجەم خانەنشینیان دەردەكات و رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەو شایستەیە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، سبەینێ چوارشەممە 8-10-2025، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی كۆكراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەكرێت، كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەركراوە و تائێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە چەند جارێك بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هاوتاكانیان لە پارێزگاكانی تری عیراق خەرج بكات، بەڵام تائێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن