راچڵەكین-
لەئاكامی ئەو شەپۆلی بارانبارینە چڕەی كە چەند ناوچەیەكی مەكسیكی گرتووەتەوەو لەهەندێك شوێن لافاو روویداوە، تائێستا دەیان كەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی تریش بێسەروشوێنن.
دەزگای نیشتمانی مەكسیك بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و لافاوەی هەرێمەكانی فێرا كروز، بۆبیلا، هید ئالگۆ، كوێریتار، سان لویس، لانی كەم 42 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەر بەهۆی لافاوەوە لەو ناوچانە نزیكەی 30 كەسی تر بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
هاوكات حكومەتی مەكسیك بڵاویكردووەتەوە، جگە لە زیانە گیانییەكانی ئەو شەپۆلی بارانبارینە، هەزاران كەسی تر لەو هەرێمە زیانلێكەوتووانە، بێ ماڵوحاڵو شوێنی حەوانەوە بوون.