ڕاچڵەکین سپۆرت -
بارسێلۆنا نیگەرانە لە یاریزانە ئەستێرەکەی پێدری کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادایە، دانی ئۆلمۆ هاوڕێ و هاونیشتیمانییەکەی پێدری، تووشی پێکان بوو و کەمپ و مەشقەکانی بەجێهێشت و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووبکەوێتەوە.
بەرشەلۆنە لە دوایین پشووی نێودەوڵەتییەوە تووشی قەیران بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و لویس دی لافونتێی ڕاهێنەرەکەی، کە لامین یامال دووچاری پێکانبوو و دواتریش لە پێکهاتەی هانسی فلیکدا ئامادەنەبوو و تا ئێستا بە باشی نەگەڕاوەتەوە نێو یاریگاکان.
دوای ئەوەی بارسا ڕاپۆرتێکی پزیشکی لەسەر ڕەوشی ئۆلمۆ لەگەڵ یاریزانەکە نارد و سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکان، یاریزانەکە کەمپەکەی بەجێنەهێشت تا ئەوکاتەی پێکانەکەی بەراستی دەرکەوت، چونکە تەنها تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی بووە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕوونیکردەوە، بارسێلۆنا نایەوێت جارێکی دیکە کارەساتی لامین یامال و ئۆلمۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی دووبارە بکاتەوە. بۆیە داوای لە فیدراسیۆنی ئیسپانیا کردووە ئاگاداری یاریزانەکە بن و بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکەن و بارەکان لە مەشقەکان و یارییەکاندا بە باشترین شێوە بەڕێوەببەن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پێدری بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی یارییانەی کە لەم دواییانەدا بەشداریی تێدا کردووە، تووشی ماندوێتییەکی بەرچاو بووە. بۆیە بارسا ترسی ئەوەی هەیە کە توشی پێکانێکی ماسولکەیی بێت، ئەمەش دۆخی فلیک زیاتر ئاڵۆزتر دەکات پێش یارییە گرنگەکانی ئەم مانگە، دیارترینیان یاریی ئیلکلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لە لالیگایە.