حەماس و ئیسرائیل بارمتەكانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین-

بزووتنەوەی حەماس حەوت بارمتەی لەكۆی ئەو 20 بارمتەیە ئازاد كرد كە بڕیارە ئەمڕۆ لەقۆناغی یەكەمی ئاڵوگۆڕی بارمتەكاندا سەرجەمیان ئازاد بكات.

ئەو بارمتانەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 ئازاد كراون، سەرجەمیان زیندوون و هێشتا ئەو بارمتانە لەلایەن حەماس رادەستنەكراونەتەوە كە لەژیاندا نەماون.

بزووتنەوەی حەماس حەوت بارمتە ئازادكراوەكەی ئیسرائیلی رادەستی تیمی خاچی سووری نێودەوڵەتی كرد لە غەززە. پێشتریش حەماس ناوی 20 بارمتەی زیندووی ئاشكرا كردبوو كە بڕیارە ئەمڕۆ رادەستیان بكاتەوە. 

لەلایەن خۆشییەوە، ئیسرائیل دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ ئازادكردنی نزیكەی دوو هەزار بەندكراوی فەلەستینی.

هاوكات سەرچاوەیەكی فەڵەستینی بە سكای نیوزی راگەیاندووە، بزووتنەوەی حەماس بەنێوەندگیرانی راگەیاندووە، رەنگە ئەمڕۆ نەتوانێت تەرمی ئەو بارمتانە رادەست بكات كە كوژراون، بەهۆی ئاستەنگی دەستراگەیشتن پێیان، لەبەرامبەردا ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ تەواوی ئەو بارمتەو زیندانییانەی بڕیاریان لەسەر دراوە ئازادیان بكات. 

ناوی ئەو بارمتەگیراوانەی كە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن بزووتنەوەی حەماس ئازاد بكرێن( ئیلکانە بۆھبۆت، ماتان ئەنگرێست، ئاڤیناتان ئۆر، یوسف-حایم ئۆھانا، ئەلۆن ئۆھیل، ئیڤیاتار داڤید، گوی گیلبۆع-دالال، ڕۆم براسلاڤسکی، گالی بیرمان، زیڤ بیرمان، ئیتان مۆر، سیگێڤ کاڵفۆن، نیمرۆد کۆھین، ماکسیم ھیرکین، ئیتان ھۆرن، ماتان زەنگائوکەر، بار کوپەرشتەین، داڤید کونیۆ، ئاریێل کونیۆ و ئۆمری میران.)



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن