"لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشت رەوانە دەکرێت"

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 19

راچڵەکین-

میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشت رەوانە دەکرێت.

میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە: بە شێوەیەکی گشتی رۆژانی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یاخود بڕیاری هاوشێوە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و محەمەد شیاع سودانی وەزیری دارایی رادەسپێرێت مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن