ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەكانی ئەمساڵ كۆدەبێتەوە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 122

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو یەكێك لە تەورەكانی كۆبوونەوەكەش، بەدواداچوون دەبێت بۆ هەنگاوەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر ڕاسپاردەی دواكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ساڵی 2025 دەخرێتەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن