راچڵەكین -
وەزارتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت، 344 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیران.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی (2025/10/19)، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) كە ژمارەیان (344) دەرچووە، لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستانە بڵاوكرایەوە.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان، دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان لە ئێستاوە دەتوانن بە یوزەرنەیم و پاسۆردەكانیان لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆكانی كوردستان وەربگرنەوە.