راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت، كە بڕی زیاتر لە چوار كیلۆگرام ماددەی هۆبەریان پێبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، شەوی 13-10-2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن و دەستبەسەر بڕی چوار كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و بڕی 750 دەنك حەبی ترامادۆڵ دا بگرن.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.
