هاوسەرۆكانی دەم پارتی سەردانی دەمیرتاش دەكەن

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1838

راچڵەكین-

هەریەك لە تولای حاتەمئوغڵولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆكانی دەم پارتی لە بەندیخانەی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش- هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان - هەدەپەیان كرد.

دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ دەمیرتاش كە ماوەی دوو كاتژمێرو نیوی خایاند، حاتەمئوغڵولاری دوای دیدارەكانی ڕایگەیاند، دەمیرتاش پشتیوانی لە "قۆناغی ئاشتی" دەكات"ئەوەی كە دەمیرتاش بەردەوام جەختی لێ دەكاتەوە، خێراتر كردنی هەنگاوەكانی ئەرێنی، كردەوەی پێشكەوتووانە و بونیادی یاساییەكەیە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە دەستبەسەرە، دوای 84 دانیشتنی پرۆسەی دادگاییكردن لە دۆسیەی كۆبانێ، دەستەی دادوەرانی 22ـەمین دادگای سزا قورسەكانی سینجان لە ئەنقەرە، رۆژی 16ـی ئایاری 2024، سەڵاحەدین دەمیرتاشی بە 42 ساڵ زیندانیكردن، سزادا. 

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تاوەكو ئێستا سێ جار (لە ساڵانی 2018، 2020 و 2025) بڕیاریداوە زیندانیكردنی دەمیرتاش پێشێلكاریی مافەكانییەتی. بەڵام دادگاكانی توركیا داواكارییەكانی ئازادكردنیان رەتكردووەتەوە بە بیانووی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا یەكلاكەرەوە نەبوون.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن