ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید خۆی بۆ تاقیکردنەوەیەکی دیکە ئامادە دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر خیتافی، لە گەڕی نۆیەمی لالیگا، لە یاریگای کۆلۆسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز.
ڕیال مەدرید لە هەلومەرجێکی سەختدا دەچێتە نێو یارییەکەوە، بەهۆی کەمی یاریزان لە هێڵی بەرگرییەوە، ئەمەش وایکردووە چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بەردەوام بێت لە سوڕانەوە و دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوێ بۆ یارییەکە.
ئەمەش یازدەهەمین پێکهاتەی سەرەکی جیاوازی چابی ئەلۆنسۆ دەبێت لە 11 یاری ئەم وەرزەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێکانانەی کە هێڵی بەرگرییان تووشی کێشە کردووە، ئەمەش ناچاری کردووە جارێکی دیکە پشت بە فێدریکۆ ڤالڤێردی ببەستێت لە بەرگریکاری ڕاستدا. کیلیان مباپێ و تیبۆ کۆرتوا وەک یاریزانە ئاساییەکان دەمێننەوە، لەگەڵ گەڕانەوەی پێشبینیکراوی جود بێلینگهام بۆ پێکهاتەی سەرەکی.
دوای چاکبوونەوەی لە نەشتەرگەری شان، بێلینگهام تەنها لە دێربی مەدرید بەشداری کرد، بەڵام باشترین ئاستی خۆی پێشکەش نەکرد.
بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕنکراوی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
هێڵی بەرگری: ڤاڵڤێردی ، ئەسیسنیۆ ، میلیتاو ، کارێراس.
هێڵی ناوەند: چوامینی ، کاماڤینگا ، بێلینگهام.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، ماستانتونۆ یان ئاردا گولەر ، مباپێ.