حوسییەكان ژمارەیەك كارمەندی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستگیر دەكەن

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1295

راچڵەكین-

بەرپرسێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، چەكدارانی حوسی هێرشیان كردووەتە سەر كۆمەڵگەیەكی سەر بە رێكخراوەكە لە سەنعا-ی پایتەخت و 20 كارمەند و هاووڵاتی یەمەنییان دەستگیركردووە.

جین عەلەم، وتەبێژی ڕێكخەری نیشتەجێی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2025 چەكدارانی حووسی، لە باشووری ڕۆژئاوای سەنعا هێرشیان كردووەتەوە سەر بارەگایەكی نەتەوە یەكگرتووەكان و لەئاكامدا پێنج هاوڵاتی یەمەنی و 15 كارمەندی بیانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیان دەستگیر كردووە.

عەلەم دەڵێت، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكان، چەكدارانی حوسیی 11 كارمەندیان ئازادكردووەو هێشتا چاەنووسی ئەوانی تر دیارنییە.

ئەوەشی روونكردەوە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەو گرووپە و پارتەكانی دیكە لە پەیوەندی دا بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو دۆخەی یەمەن چارەسەر بكەن و چیتر هیچ كارمەند و كەسێك دەستگیر نەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن