راچڵەكین -
سەرۆكی ئەمریكا نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی بۆ عیراق دەستنیشان دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەزموونی ئەو كەسایەتییە، یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە، نووسویەتی: خۆشحاڵم بە دیاریكردنی مارك ساڤایا، وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق.
ترەمپ ئەوەشی نووسیوە،" تێگەیشتنی قووڵی مارك ساڤایا لە پەیوەندیی نێوان ئەمریكا و عیراق و پەیوەندییەكانی لە ناوچەكەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی ئەمریكا".