هەسەدە دەستگیركردنی بەرپرسێكی داعش رادەگەیەنێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1215

راچڵەكین-

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، سەركردەیەكی مەترسیداری داعشیان لە شاری تەبقە دەستگیر كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2025 هەسەدە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا لەشاری تەبقە ئەحمەد عەبدولقادر ئەلموسا، كەیەكێكە لەبەرپرسە مەترسیدارەكانی داعش لەناوچەكە، لەشاری تەبقە دەستگیركردووە.

وەك لەراگەیەندراوەكەی هەسەدەدا هاتووە، ئەلموسا، سەركردەیەكی مەترسیداری داعش بووەو سەرپەرشتی وەرگرتن، گەیاندنی چەك، كەرەستەی سەربازی و دابەشكردنی بووە بەسەر شانە تیرۆریستییەكاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن