ترەمپ خەڵاتی ئەندازیاری ئاشتی پێ دەبەخشرێت

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1092

راچڵەكین -

دوای ئەوەی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بێبەش كرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، خەڵاتی "ئەندازیاری ئاشتی" پێ دەبەخشرێت.

تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە لە رێوڕەسمێكدا كە لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو، دامەزراوەی ریچارد نیكسۆن، خەڵاتی "ئەندازیاری ئاشتی" بە سەرۆكی ئەمریا بەخشی.

لە رێوڕەسمەكەدا، ریشیا نیكسۆن، كچی ریچارد نیكسۆن، سەرۆكی كۆچكردووی ئەمریكا، خەڵاتەكەی بە دۆناڵد ترەمپ بەخشی رایگەیاند: سیاسەتی دەرەوەی سەرۆك ترەمپ، كە چەندین رێككەوتنی ئاشتی و ئاگربەستی لە جیهاندا لێكەوتووەتەوە، وای لێدەكات شایانی پێدانی ئەم خەڵاتە و نازناوی ئەندازیاری ئاشتی بێت.

خەڵاتی "ئەندازیاری ئاشتی" كە لە ساڵی 1995ەوە لەلایەن دامەزراوەی ریچارد نیكسۆن ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتییانەی كە دنیابینییەكانی نیكسۆن بەرجەستە دەكەن لە بنیاتنانی جیهانێكی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن