راچڵەكین-
هێزە ئەمنییەكانی سوریا ئۆپراسیۆنێكیان دژ بە چەند داواكراوێك لە ریزی گروپێكی توندڕەوی فەڕەنسی ئەنجامدا كە لەكەمپێكداو لە پارێزگای ئیدلب نزیك بە سنووری توركیا نیشتەجێن.
جبریل موهاجیر، كە رابەرایەتی تیمی نامۆكان دەكات و كوڕی عومەر ئۆمسین، كە ئەویش توندڕەوێكی بەڕەگەز سەنیگالییە، بە فرانس پرێس-ی راگەیاندووە:" شەڕو پێكادانەكان لەشەوی رابردوەوە دەستیانپێكردووەو تائێستا بەردەوامی هەیە." وتیشی، شەڕوپێكادانەكان بۆ رادەستكردنی دوو ئەندامی تیمەكەیەتی كەلەلایەن فەڕەنساوە داواكراون.
رامی عەبدولڕەحمان - بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت:" هێزە ئەمنییەكانی سوریا ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لە كەمپی فەرەنسییەكان لە حارم ئەنجامداوە بەئامانجی دەستگیركردنی دوو هاوڵاتی فەڕەنسی كەلەلایەن حكومەتی وڵاتەكەیان داواكراون، ئەوەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕوپێكادان لەدەروبەری كەمپەكە."
عومەر ئۆمسین، لەلایەن ئەمریكاوە خراتەوە لیستی تیرۆرستە نێودەوڵەتییەكان، لەساڵی 2013 وە فەرەنسای بەرەو لیبیا جێهێشتووەو هەر لەوێ گروپێكی توندڕەوی بەناوی " تیمی نامۆكان" دامەزراند كە گروپێكی توندڕەوی چەكدارییە و لەماوەكانی رابردوودا رۆڵیان هەبووە لە بارگرژییەكانی سوریا لەسەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد.