دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری سلێمانی دەستپێدەكات

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2618

راچڵەكین-

لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەمنزیكانە دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2025 تەها جەمال، لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی لەبەریوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند:" بەمنزیكانە دابەشكردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی بۆ هەر ماڵێك وەك ساڵانی رابردوو 200 لیتر دەبێت، نرخەكەشی بۆ هەر بەرملێك 104 هەزار دینار دەبێت." وەك كورد سات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی، ئەو نەوتەی تا ئێستا دابەش دەكرێت نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمە.
 
سەبارەت بە نەوتەی  بریارە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، لێپرسراوای دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا بە نوسراوی رەسمییان بەدەستەگەیشتوە نازانرێت كەی دەستبەدابەشكردنی ئەو نەوتە لە هەرێم دەكرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن