ئیسرائیل: حەماس هێشتا خاوەنی هەزاران مووشەكە

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1509


راچڵەكین-

هێزە ئەمنییەكاین ئیسرائیل لەو باوەڕەدان هێشتا بزووتنەوەی حەماس خاوەنی هەزاران مووشەكە هەندێكیان مەودا ناوەندن و لەتوانایاندایە بگەنە ناوەڕاستی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2025 كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هەرچەندە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بزووتنەوەی حەماس گورزی گەورەی بەركەوتووە، بەڵام پێشبینییەكان بەو ئاڕاستەیەن كە خاوەنی هەزاران مووشەكی دوور مەودا بێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سوپای ئیسرائیل زیانی زۆری بەژێرخانی چەكەكانی حەماس گەیاندووە بەجۆرێك 60% پێداویستییە سەربازییەكانی لەدەستداوە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل لەزاری بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە:" ئەو گروپە دەستبژێرەی  سەركردایەتی هێرشەكانی 7ی ئۆكتۆبەریان دەكرد لانی كەم لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 50% لەناوبراون."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن