كنێستی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە كەناری رۆژئاوا دەدات

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1177

راچڵەكین -

پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسەك دەربڕی بۆ سەپاندنی سەروەریی دەوڵەتی ئیسرائیل بەسەر كەمناری رۆژئاوا.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، لە دانیشتنێكی (كنێست)دا رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسایەك كە داوا دەكات دەوڵەتی ئیسرائیل دەسەلاتی تەواوەتی بەسەر كەناری رۆژئاوادا بەسپێنێت.

پڕۆژەیاساكە لەلایەن پەرلەمانتارێكی ئیسرائیل بەناوی ئاڤی ماعور ئامادەكراوەو توانرا بە زۆرینەی 25 دەنگ بەرامبەر 24 دەنگی نەخێر، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

لە یەكەم كاردانەوەدا، حزبی لیكۆد-ی حوكمڕانی ئیسرائیل ناڕەزایی خۆی بەرامبەر پڕۆژەیاساكە نیشاندا و بە هەنگاوێكی وەسفكرد بۆ تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا.

لەئەگەری پەسەندكردنی پڕۆیاساكە دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ ناوەڕۆكەكەی، ئەوا حكومەتی ئیسرائیل پابەند دەكرێت بە سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر كۆمەڵگە نیشتەجێبووەكانی جوو لە كەناری رۆژئاوا، كە ئیسرائیل بە خاكی (یەهودا و سامرا) ناوی دەبات.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن