راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، كە دزی لە چەند دوكانێكی ناوچەی پیشەسازیی كەلار كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی چەند دوكاندارێكی ناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار سكاڵایان لای پۆلیس تۆماركرد و لەحاڵەتی دزیكردن ئاگاداریان كردنەوە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە بە دوو ئۆتۆمبێل چەند حاڵەتێكی دزینی پارچەكانی ئۆتۆمبێلی لەناوچەی پێشەسازی كەلار ئەنجامداوە.
لەئێستادا تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو دەستبەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەجۆری تۆیۆتا (شاینە) و تۆیۆتا ماركدا گیراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 تۆمەتبار ڕاگیراوە.