راچڵەكین -
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-10-2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 64 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 60 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای سەپاندنی سزا دێت بەسەر دوو كۆمپانیای رووسیا لەلایەن ئەمریكا، ئەوەش لەهەنگاوێكدا بۆ ناچاركردنی مۆسكۆ بەراگەیاندنی ئاگربەست لەجەنگی ئۆكراینا.