راچڵەكین-
سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت هاتوچۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بووەتە 24كاتژمێری.
نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: "بە هەوڵی ژووری بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كارمانكرد بۆ بەردەوامی هاوتوچۆی كاڵای بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ 24كاتژمێری كە كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر خێرایی و توانای هاتوچۆی بازرگانی".
وتیشی:" لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران قسەمانكردووە لای خۆیان كاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ هاتوچۆی باری بازرگانان بكەنە 24كاتژمێری، بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەندیان پیشاندا و كارەكانیان كرووەتە 24كاتژمێری."