راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2025 بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ هەینی 24ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
كەركوك : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی