ئەردۆغان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1370

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا جارێكی تر لەگەڵ شاندی ئیمراڵی دەم پارتی كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكە، دوای ئەوە دێت سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا، نامەیەكی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە ناردبوو، تیایدا داواكراوە ئەردۆغان لەگەڵ شاندی ئیمیڕاڵی كۆ ببێتەوە و داواكەش قبوڵكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، لە 28ی 10ی 2025 شاندی ئیمیڕاڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە و بەمەش بۆ سێیەم جارە ئەو شاندە لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبنەوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن