وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی دەكاتە سەر باكووری لوبنان و ناوچەی بیقاع و ژمارەیەك بنكە سەربازیی و عەمباری چەك و تەقەمەنیی حزبوڵڵا خاپوور دەكات.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، چەندین پێگەی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانیان لەناوچەی بیقاع-ی رۆژهەڵاتی لوبنان بۆردومانكرد.
لە راگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانیان لە هێرشەكەیاندا عەمبارێكی موشەكی و بنكەی مەشق و راهێنانی حزبوڵڵایان بە تەواوی خاپوور كردووە و سەربازگەیە ئەو حزبەشیان لە باكووری لوبنان كردووەتە ئامانج.
لەچەند رۆژی رابردووشدا سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ناوچەكانی باشووری لوبنان و ژمارەیەك بنكە سەربازیی و عەمباری چەك و تەقەمەنیی حزبوڵڵای خاپوور كرد.