راچڵەكین -
بەهۆی دروستكردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ بۆ ئاوی لافاو، لە سبەینێوە شەقامێكی شاری سلێمانی بەربەست دەكرێت و شارەواینش داوا لە شۆفێران دەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر دووی بەرەبەیانی سبەینێ هەینی 24-10-2025، دەستدەكرێت بە دروستكردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ بۆ ئاوی لافاو لە شەقامی خزمەتگوزاریی لە چوارڕیانی سەرچنار بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك بەنزینخانەی HM.
شارەوانیی سلێمانی داوای لە شۆفێران كردووە شەقامی لاوەكی بەردەم رێستۆرانتی شكار، وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و هاوئاهەنگیی تیمەكانی شارەوانی بن.