ڕاچڵەکین سپۆرت -
زۆربەی پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕیال مەدرید لە ئیل کلاسیکۆی داهاتوو بەرامبەر بەرشەلۆنە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە ڕیزبەندی لالیگادا لە پێشەنگی بمێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لۆس بلانکۆس بە هاتنی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر پێستی خۆی گۆڕی، بەڵام یارییەکانی ئیلکلاسیکۆ پێشتر سەلماندوویانە کە پەیوەندییەکی کەمیان بەو شتانەوە هەیە کە پێش دەستپێکردنی یارییەکە ڕوودەدەن، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تایبەتە لەنێوان هەردوو یانە لە یاریگادا.
کیلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی کە وەرزێکی ناوازە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەسەر دەبات، هیوادارە ئەمجارە پێشبینییەکان بگەنە دی، بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر ئەو نەفرەتەدا زاڵ بێت کە بەرامبەر لامین یامال یاریزانی باڵی بەرشەلۆنە تووشی بووە، کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە و ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر ئاستی یارییەکە هەبێت.
تا ئێستا لامین یامال نەگەیشتووەتە ئاستی ئاسایی خۆی، سەرەڕای ئەوەی دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی کردووە، هاوکات مباپێ بەردەوامە لە درەوشاوەیی و 15 گۆڵی تۆمارکردووە، کە 10 گۆڵیان لە لالیگا بووە، تەنها لە 12 یاریدا.
مباپێ ڕیکۆردێکی نائومێدکەری هەیە بەرامبەر یەمال، 7 یاری دۆڕاندووە، چ بۆ یانە و چ بۆ هەڵبژاردە، و تەنها یەکجار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەوانە چوار ئیل کلاسیکۆ کە سەرجەمیان لامین و هاوڕێکانی بردویانەتەوە.
یامال لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیال مەدرید لە مباپێی بردەوە، لەگەڵ بارساش بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان، هەمان ئەو تیپەیە کە کیلیان مباپێ لەگەڵیدا شکستی هێنا، واتە لە دوای گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید هەرگیز لە ئەستێرە لاوەکەی نەبردووەتەوە.
یامال لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام لە یارییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەیاندا گۆڵی کەمتری لە مباپێ تۆمارکردووە (8 گۆڵ بەرامبەر بە 6 گۆڵ)، لەکاتێکدا ژمارەی ئەسیستەکانیان یەکسانە هەریەکەیان بە 4 گۆڵ.