هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەرەستەی نوێی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1190

راچڵەكین -

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا، لەڕێگەی دوو فڕۆكەی جەنگی باهەڵگر، ژمارەیەكی زۆر كەرستەی نوێی سەربازی رەوانەی بنكەی سەربازیی خەراب جیر لە گوندەوارەكانی رمێلان لە باكووری حەسەكە كرد.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەو دوو فڕۆكە جەنگییە بارهەڵگرە كە لەلایەن دوو هێلیكۆپتەری سوپای ئەمریكاوە پارێزگاری لێدەكرا، بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی پێشكەوتووی سەربازیی باركردبوو، لەگەڵ سیستمی نوێی ئەلیكترۆنی بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
 
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەكی بەردەوام هاوكاری لۆجستی و چەك و تەقەمەنیی و كەرەستەی سەربازی رەوانەی بنكە سەربازییەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی مەشق و راهێنان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكانیان لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە). 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن