راچڵەكین -
ئاسایشی سلێمانی لەسەر رووداوی دزینی 100 هەزار دۆلار لە ماڵێكی یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی رۆژی 4-10-2025، لە یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەشاری سلێمانی، بڕی 100 هەزار دۆلار لەماڵێك دزرا، دەستبەجێ ئاسایش بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكرد و لەماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێردا چوار تۆمەتباری ڕووداوەكەی دەستگیركرد.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبارەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.