مادۆرۆ بۆ واشنتۆن: بەڵێ بۆ ئاشتی ... نا بۆ جەنگی شێتانە

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 213


راچڵەكین-

لەگەڵ هەڵكشاندنی بارگرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ڤەنزوێلا، نیكۆڵاس مادۆرۆ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە بەزمانی ئینگلیزی بانگەوازێكی ئاڕاستەی وانتۆن كردو رایگەیاند :" نا بۆ جەنگی شێتانە... تكایە."

بانگەوازەكەی مادۆرۆ، دوای راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دێت كە رایگەیاندبوو، مۆڵەتی بەدەزگای هەواڵگری ئەمریكا FBI داوە ئۆپراسیۆنی نهێنی لەناو خاكی ڤەنزوێلا ئەنجام بدەن، ئەو هەنگاوەش دوای هەڵكشانی ئۆپراسیۆنە سەرباازییەكانی ئەمریكا دێت دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەناوچەی دەریاری كاریبی و ئۆقیانووسی ئارام.

نیكۆڵاس مادۆرۆ، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ چەند سەندیكایەكی لایەنگری رایگەیاند:" بەڵێ بۆ ئاشتی.. بەڵێ بۆ ئاشتی هەتا سەر، نا بۆ جەنگی شێتانە.. تكاتان لێدەكەم."

لەئاكامی هەڵمەتە سەربازییەكانی ئەمریكا دژی ئەو كەسانەی كە واشنتۆن وەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر ناویان دەهێنێت لانی كەم 37 كەس كوژراون وەك ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن