داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1813


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 18 تا 24ی 10ی  2025 ، بڕی (11) ملیارو (698)ملیۆن و (104)هەزار و (94)دینار بووە، لە (79%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (21%)ی بەشێوەی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  10.895% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 11 تا 17-10ی ئەیلولی  2025 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (548) ملیۆن و (792) هەزارو (283) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.   

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن