راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم
بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها
پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز
دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی
یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆوە
حەگەری دروستبوونی تۆزێکی سوک هەیە لە هەندێک ناوچەی باکووری هەرێم و پلەکانی
گەرما بە رێژەی دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.