میدیای پەکە.کە: سبەی گەریلا هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێت

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 392

راچڵەکین-

بڕیارە سبەی گەریلاکانی سەر بە پەکەکە هەنگاوێکی دیکە لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی حەبدوڵا ئۆجەلان بنێن.

ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردووەتەوە: سبەی یەکشەممە، گەریلاکان هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەنێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هاوکات گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی دەخوێننەوە و زانیاری زیاتر لەبارەی هەنگاوەکەوە دەخەنەڕوو.
لە 11ی تەمموزی ئەمساڵ، گروپێکی 30 کەسی سەر بە گەریلاکانی پەکەکە لە مەراسیمێکدا کە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو، چەکەکانیان لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئاشتی دانا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن