راچڵەکین-
سبەی بانکی ناوەندی
عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی رەوانە دەکات.
نەوزاد شێخ کامیل
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند: سبەی یەکشەممە، بانکی
ناوەندی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران دەخاتە سەر هەژماری
بانکی بابان لە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی
دووشەممە 27ی تشرینی یەکەم، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری
پارێزگای سلێمانی دەکرێت و بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەش، هیچ بڕە پارەیەکی گەنمی
جوتیارانی هەرێم لای بەغدا نامێنێت.