ئەو 40 کۆچبەرەی لە لیبیا گیریانخواردبوو دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1037

راچڵەکین- 

ئەحمەد سەحاف هەڵسونێەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند: بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو 40 کۆچبەرەی کە وڵاتی لیبیا گیریانخواردبوو دەگەڕێنرێنەوە هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا کۆجبەرەکان بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون و بڕیارە لەوێشەوە بەرەو شاری هەولێر بگەڕێنەوە، کار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 35 کۆچبەرە کوردەی دیکەش دەکرێت کە لە ماوەکانی رابردوودا لە لیبیا دۆزرابوونەوە.

شایەنی باسە ئەو 40 کۆچبەرەی کە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان زۆرینەیان دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سلێمانیین و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە لیبیا گیریانخواردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن