راچڵەكین -
سەرباری راگرتنی شەڕ لە كەرتی غەززە، تادێت ژمارەی قوربانیانی ئەو كەرتە روو لە زیادبوون دەكات و بەپێی نوێترین ئاماری تەندروستی غەززەش، كۆی ژمارەی كوژراو و برینداران بۆ زیاتر لە 238 هەزار و 900 كەس بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە، بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تیمەكانی تەندروستی و بەرگری شارستانی، تەرمی 19 كەسی دیكەیان لەژێر داروپەڕدووی باڵەخانە رووخاوەكان دەرهێنراوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای بڕیاری كۆتایی هاتنی جەنگ، تائێستا 93 كەس گیانیان لەدەستداوە و 324 كەسیش بریندار بوون، هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی چارەنووسیان نادیارە و دەرهێنانی تەرمی قوربانییەكان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە خاپووركراوەكان.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە، كۆی ژمارەی قوربانیانی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە تائێستا، گەیشتووەتە 68 هەزار و 519 كوژراو، هاوكات ژمارەی بریندارانیش بۆ 170 هەزار و 382 بریندار بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.