چەپەكان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێرلەندا دەبنەوە

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 458

راچڵەكین -

كاندیدی چەپەكان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێرلەندا دەباتەوەو بەڵێنیش دەدات هەردوو ئێرلەندا یەكبخات.

دامەزراوەی هەڵبژاردنی ئێرلەندا، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی ئاشكراكرد و كاترین كونولی، بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 63% دەنگەكان، توانی پۆستی سەرۆكایەتی مسۆگەر بكات.

كاترین كونولی كە كاندیدی بەرەی چەپەكان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێرلەندا، توانی رێژەی 63.4%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بە ڕێژەیەكی زۆر لەپێش ركابەرەكەی هات، كە تەنها 29.5% دەنگەكانی بەدەستهێنا.

بڕیارە رۆژی 11-11-2025، بەشێوەیەكی فەرمی كاترین كونولی سوێندی یاسایی وەك سەرۆكی نوێی ئێرلەندا بخوات، بەمەش دەبێتە سێیەمین ژن كە ئەو پۆستە وەربگرێت.

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێرلەندا پێشتر بەڵێنی دابوو كار بۆ یەكخستنی هەردوو ئێرلەندا بكات و دورگەكە لە دەوڵەتێكی سەربەخۆدا كۆبكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن