راچڵەكین
سەرۆكی ئەمریكا لە كوالالامپور، ئامادەی مەراسیمی واژووكردنی رێككەوتننامەی ئاشتی نێوان تایلاندو كەمبۆدیا بوو.
دۆناڵد ترەمپ، لەوتەیەكدا لەدوای واژووكردنی رێككەوتننامەكە ووتی :" لەسەردەمی دەسەڵاتی نوێی خۆمدا... هەشتەمین جەنگمان كۆتایی پێهێنا."
وتیشی:" سەركەوتوو بووین لە كۆتایی هێنان بەململانێی نێوان تایلاندو كەمبۆدیا، پیرۆزبایی لەسەركردەی هەردوو وڵات دەكەم بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی."
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد:" ئامانجمان كۆتایی هێنان بەجەنگەكان و پشتیوانیكردنی رێڕەو ئاشتی و بەرەوپێشچوونە."