لە زستاندا كارەبای 24 كاتژمێری دەمێنێت؟

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبای 24 كاتژمێری لە وەرزی زستاندا روونكردنەوە دەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2025 وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە:"هەواڵی كەناڵێكی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری ڕەت دەكەینەوە، ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە  یەكێك لە دەستكەوت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و،  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و تا كۆتایی ساڵی 2026 هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە."

ئەوەش روونكراوەتەوە:"بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یاریكردنكردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتیان."

وەزارەتی كارەبا دەڵێت:" بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سكاڵا دژی ئەو كەناڵانە تۆمار بكات كە هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەماكانی ڕاگەیاندن بڵاو دەكەنەوە."

پێشتر چەند میدیایەكی هەرێمی كوردستان بەناوی ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویانكردبوەوە: "بۆ وەرزی زستان هەوڵدەدەین كارەبای ٢٤ كاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتییان بەڵام تا ئێستا دڵنیانین، ئەگەر نەتوانرا گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەكان كردووە مۆلیدەكانیان كار پێبكەنەوە".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن