ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 6:15 ئێوارە بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی 10یەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یارییەکی ئاگرین لە نێوان هەردوو رکابەری مێژوویی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
بەرشەلۆنە ئامادەکارییەکانی تەواو کرد پێش ئەوەی بەرەو مەدرید بۆ ئیل کلاسیکۆ بڕوات، ئەمەش لە کاتێکدا هەست بە دڵەڕاوکێ و ئاسوودەیی هەم لەناو پێکهاتەی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیدا هەبوو.
نیگەرانییەکانی بەرشەلۆنە زۆرە چونکە چەندین ئەستێرەی لەم یارییەدا بەشداری ناکەن، بەڵام لەکۆتا ڕاهێناندا جولس کۆندی بەرگریار توانی ڕاهێنان بکات و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
بەڵام لە یانەی ڕیال مەدرید هەموو شتێک باشە و هەرچوار یاریزانەکە ئارنۆڵد و کارڤاخال و سیبایۆس و هاوسن کە پێشتر بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبوون گەڕانەوە لیستی یاریزانانی ڕیال مەدرید.
بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی پێکهاتەی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ڕیال مەدرید: کۆرتوا ، ڤاڵڤێردی ، میلیتاو ، هاوسن ، کارێراس ، چوامینی ، کاماڤینگا ، بێلینگهام ، ئاردا گولەر ، ڤینیسیۆس ، مباپێ.
بەرشەلۆنە: چیزنی ، کۆندی ، کۆبارسی ، ئاراوخۆ ، باڵدی ، پێدری ، دی یۆنگ ، فێرمین لوپێز ، یامال ، ڕاشفۆرد ، فیران تۆرێس.