راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری دورست بوونی تۆزێكی سووك هەیە لە هەندێ ناوچەدا. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە.
سبەی دوو شەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما / بەگشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 27 پلەی سیلیزی
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی