لە کەرکوک بەردی بناغەی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل دانرا

کوردستان

27/10/2025     ژمارەی بینراو 1204

راچڵەکین-
بەردی بناغەی کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای کەرکوک دانرا.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: کۆمپانیا ئەمەریکی و ئەڵمانییەکان لەم کارگەیەدا پشکیان دەبێت و هەلی کار بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس دەڕەخسێنێت و دانانی بەردی بناغەی کارگەکە رووداوێکی گرنگە بۆ کەرکوکییەکان و هەموو خەڵکی عێراقیش.

ئاماژەی بەوەشکرد: %65ی کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کارگەکە هەر لەناو کەرکوک دروستدەسکرێن و تەنها %35ی کەرەستەکان لە ئەمریکا و ئەڵمانیاوە هاوردە دەکرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن