پارێزگایەكی هەرێم رۆژێك پشووی راگەیاند

کوردستان

29/10/2025     ژمارەی بینراو 1857

راچڵەكین - 

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگاكە بكرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاریدا كە سبەینێ پێنجشەممە 30-10-2025، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكرێتە پشووی فەرمی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پشووە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران  و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاكییە كولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەكەیاندا بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن