راچڵەكین-
بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە شاری رانیە بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر2:00ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 30ی تشرینی یەكەمی 2025 بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە شاری رانیە بەڕێوەدەچێت.
گەزنەیی دەڵێت، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە شاری رانیە، لە هۆڵی وەرزشی رانیە بەڕێوەدەچێت و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی وتارێك پێشكەش دەكات.